|
شيعي محمدي
|
رقم العضوية : 30624
|
الإنتساب : Feb 2009
|
المشاركات : 3,716
|
بمعدل : 0.64 يوميا
|
|
|
|
كاتب الموضوع :
تشرين ربيعة
المنتدى :
منتدى الجهاد الكفائي
بتاريخ : 01-03-2011 الساعة : 12:39 PM
وهذا الخبر من مجلة لفين باللغة الكردية (السورانية) أنقله كما هو ويتعلق بتجاوزات الميليشيات التابعة للحزب الديمقراطي الكردستاني على المتظاهرين في السليمانية مع مناشدات خارجية
ره‌وه‌ندی کورد، دۆسیه‌یه‌ک له سه‌ر خۆپێشانده‌رانی کوردستان ده‌داته کۆمسیۆن و یه‌کێتی ئه‌وروپا
به مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زارکردن و به‌کارهێنانی زه‌بروزه‌نگ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتدارانی هه‌رێم به گشتی و ملیشیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌تایبه‌تی دژ به خۆپێشانده‌رانی کوردستان خۆپیشاندان ساز ده‌کات.
ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهوازیهکهیه:
بانگه‌وازی خۆپێشاندان بۆ ڕه‌وه‌ندی کورد له (به‌لجیکا، هۆڵه‌ندا، فه‌رانسا و ئه‌ڵمانیا) له‌به‌رده‌م باره‌گای کۆمیسیۆنی یه‌کێتی ئه‌وروپا له بروکسل
ڕه‌وه‌ندی کورد ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێکه‌وتی 2/3/2011 خۆپێشاندانێکی جه‌ماوه‌ری فراوان و هاوبه‌ش بۆ کوردانی دانیشتوی وڵاتانی (به‌لجیکا، هۆڵه‌ندا، فه‌رانسا و ئه‌ڵمانیا) له‌به‌رده‌م کۆمیسیۆنی پارلمانی یه‌کێتی ئه‌وروپا (بروکسل-گۆڕه‌پانی شوومان)، به مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زارکردنی به‌کارهێنانی زه‌بروزه‌نگ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتدارانی هه‌رێم به گشتی و ملیشیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌تایبه‌تی دژ به خۆپێشانده‌رانی کوردستان سازده‌کات.
داوا له دانیشتوانی ئه‌و وڵاتانه ده‌که‌ین، بهگهرموگوڕیهکی زۆره‌وه ئاماده‌ی خۆپێشاندان بن، به مه‌به‌ستی پشتیوانی کردن له ده‌نگی ناڕازی شه‌قامی کوردی دژ به گه‌نده‌ڵی و پشتگیریکردنی داواکاریه‌کانیان.
هاوکات ئه‌و خۆپێشاندانه بریتیه له گه‌یاندنی ده‌نگی ناڕازی گه‌لی کوردستان به سه‌رانی یه‌کێتی ئه‌وروپا و ئاگادارکردنه‌وه‌یان له ڕێگریه‌کانی ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان و به‌کارهێنانی چه‌ک دژی خۆپێشانده‌ران. نوێنه‌ری خۆپێشانده‌ران هه‌وڵ ئه‌دات دۆسیایهک له‌سه‌ر پێشێلکاریه‌کانی ده‌سته‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان و ملیشیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بخاته به‌رده‌م کۆمیسیۆن و پارلمانی ئه‌وروپا و داوایان لێبکات گوشار بخه‌نه سه‌ر هه‌رێم بۆ به‌کارنه‌هێنانی زه‌بروزه‌نگ دژ به خۆپێشانده‌ران.
به‌شداریکردنتان نیشانه‌ی وه‌فاداریتانه به خوێنی شه‌هیدان.
کات: ڕۆژی چوارشه‌ممه 02/03/2011کاتژمێر ١٣بهکاتی ناوه‌ندی ئه‌وروپا، له‌به‌رده‌م باره‌گای کۆمیسیۆنی ئه‌وروپا له بروکسل-شوومان. خۆپێشاندانه‌که تا ئێواره دره‌نگ به‌رده‌وامه. ئه‌و که‌سانه‌ی کار ئه‌که‌ن ئه‌توانن دوای کاره‌کانیان به‌شداری بکه‌ن.
ناونیشان: Wetstraat 200, 1000 Brussel,Belgium/België/Belgique,
گۆڕه‌پانی Schuman
په‌یوه‌ندی: 0032-486386821 یان 0032492520097
که‌سانی بێ ئۆتۆمبێل ئه‌توانن به ترێن (شه‌مه‌نده‌فه‌ر) خۆیان بگه‌یننه ئیستاسیۆنی سه‌نتڕاڵ له بروکسل و له‌وێشه‌وه به دوو مهترۆی جیاواز، ئه‌توانن بگه‌نه شوێنی مه‌به‌ست که وێستگه‌که ناوی (Schuman). هه‌روه‌ها ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له بڕوکسل ئه‌ژین ئه‌توانن سود له‌و نه‌خشه‌یه‌ی خواره‌وه وه‌رگرن و له هه‌رسێ ئیستاسیۆنه سه‌ره‌کیه‌کانی بروکسل واته (بروکسل-"زۆود-میدی" بروکسل-سه‌نترال و بروکسل نۆڕد) شوێنی ئاماژه‌بۆکراو بدۆزنه‌وه که مه‌یدانی شوومانه Shumanplein /Schuman به‌رده‌م باره‌گای سه‌ره‌کی کۆمیسیۆنی یه‌کێتی ئاوروپا.
ئه‌و شوێنانه‌ی هێمای بۆ کێشراوه بریتین له ئیستاسیۆنه سه‌ره‌کیه‌کانی بروکسل و یه‌کێکیشیان شوێنی کۆبونه‌وه‌که‌یه واته گۆڕه‌پانی شوومان.
|
|
|
|
|